كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییە كوردستانییەكان لە نۆروێژ

ڕۆژی سێشەمە، ڕێكەوتی ١٩ی٩ی٢٠١٧ی زایینی كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییە كوردستانییەكان بە ئامادەبوونی زۆرینەی نوێنەرانی حیزبەكانی ئەندام لەو كۆمیتەیە، كۆبوونەوەیەكی لە شاری ئۆسلۆ پێكهێنا.

لەم كۆبوونەوەیەدا كار و چالاكییەكانی ماوەی ڕابردووی كۆمیتەی هاوكاری، هەڵسەنگاندنی كەرنەڤاڵی پشتگیری لە پرسی ڕیفراندۆم كە لە ئۆسلۆ بەڕێوە چوو، لەگەڵ هەندێك بابەتی دیكە تاوتوێ كران و نوێنەرانی بەشدار بە وردی ڕا و تێبینیەكانی خۆیان باس كرد.
كۆبوونەوەكە پاش باسی چروپڕ لە سەر تەوەرەی سەرەكی كۆبوونەوەكە، لە كەشێكی دۆستانەدا كۆتایی بە دانیشتنی خۆی هێنا.
لە لایەن كۆمەڵەوە كە یەكێك لە حیزبەكانی ئەندام لە كۆمیتەی هاوكارییە، هاوڕێیان فەردین سەڵەواتی و ئیبراهیم كۆنەپۆشی بەشدارییان كرد.

                                            كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
                                                            كۆمیتەی نۆروێژ



ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:19:19/09/2017