بەشداری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە رێوڕەسمی کردنەوەی دەفتەری (HAK-PAR) لە هەرێمی کوردستان



رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 17ی مانگی سێپتامبری 2017ی زاینیی وەفدێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کە بریتی بوون لە هاوڕێیان ئیبراهیم محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی، ئیدریس کولادوزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب جێگری کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەشدارییان لە رێوڕەسمی کردنەوەی دەفتەری فەرمی نوێنەرایەتی پارتی ماف و ئازادییەکانیان (HAK-PAR)  کرد لە شاری هەولێر.
ئەم رێوڕەسمە بە بەشدرای حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە شاری هەولێر دەستی پێکرد، سەرەتا لە لایەن دەستەی ئامادەکاری ئەم رێوڕەسمە بەخێرهاتن و بروسکەی پیرۆزبایی لایەنەکان پێشکەش کرا، دواتر بەڕێز  رەفیق کاراکوچ  سکرتێری (HAK-PAR)  قسەوباسێکی سەبارەت بە  کردنەوەی دەفتەری فەرمی (HAK-PAR)  لە هەرێمی کوردستان پێشکەشی میوانەکان کرد، شایانی باسە بوەترێ بروسکەی پیرۆزبایی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پێشکەشی سەرکردایەتی (HAK-PAR)  کرا.








ئه‌م بابه‌ته 721 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:37:18/09/2017