بەشداری كومیتەی كۆمەڵە لە سمیناری سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان لە ئوتریش

رۆژی شەممە رێكەوتی ٦ ئاگۆست لە سەر دەعوەتی كۆمیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستان لە وڵاتی ئوتریش، كۆمیتەی كۆمەڵە بەشداری سمیناری سیاسی كاك مستەفا مەولودی سكرتێری ئەو حیزبە بوو. سمینارەكە بە باسێك لە سەر كوردستانی رۆژهەڵات و حیزبی دیموكرات و ناوچەكە بەگشتی كە لە لایەن بەڕێز مەولودیەوە پێشكەش كرا دەستی پێكرد و دوواتر بەشدار بووانی سمینارەكە پرسیارەكانی خۆیان ئاراستەی بەڕێزیان كرد و وەڵامیان گرتەوە.

لە لایەن كومیتەی كۆمەڵە لە ئوتریش هاوڕێیان عادل محەممەدی ئەندامی كومیتە و خالید عەلیپور ئەندامی كۆمەڵە بەشداری سمینارەكە بوون.

ئه‌م بابه‌ته 390 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:49:09/08/2017