شاندێكی "یەكێتی كورد لە سووریە" سەردانی كۆمەڵەی كرد

ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەیئەتێكی حزبی یەكیەتی كورد لە سوریە كە پێكهاتەبوون لە بەرێزان عەبدولباقی یوسف و كاك شەریف ئەندامانی سەركردایەتی ئەو حزبه سەردانی كۆمەڵەیان كرد و لە لایەن هەیئەتێكی كۆمەڵەوە بە سەرپەرشتیی هاوڕێ عەبدوڵلا موهتەدی سكرتێری گشتی كۆمەڵە و هاوڕێیان ئەبووبەكر مودەڕسی و ساڵەح شەریفی ئەندامانی دەفتەری سیاسی و ئیدریس كولاهدوزی ئەندامی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵە پێشوازیان لێ كرا.

لەو دیدارەدا بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و هەروەها بارودۆخی ئێستای سوریە و ئێران تاوتوێ كران و سەبارەت بە پرسە گرینگەكان كە كاریگەرییان لەسەر باردۆخی كورد لە سوریە و ئێران هەیە ئاڵوگۆری بیروڕا كرا و لە كۆتاییدا جەخت لەسەر هاوكاری و هاوپەیوەندی نێوان كۆمەڵە و حزبی یەكیەتی كورد لە سوریە كرایەوە.

ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:45:09/08/2017