بەشداری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆنگرەی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان




رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 3ی مانگی ئاگۆستی 2017ی زاینیی  لەسەر بانگهێشتی رەسمی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان وەفدێکی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە شاری هەولێر بەشدرییان لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆنگرەی دووهەمی ئەو پارتە کرد.
رێورەسمی کردنەوەی کۆنگرەکە لە ژێر دروشمی "سەربەخۆیی کوردستان و بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی" و بە بەشداری حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و بە وتەی بە خێرهاتن و راپۆرتی لیژنەی ئامادەکار دەستی پێکرد. لەم رێوڕەسمەدا بروسکەی پیرۆزبایی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ئاراستەی بەڕێز باپیرکامەلا سکرتێری ئەو پارتە و هەروەها لێژنەی بەڕێوەبەری کۆنگرەکە کرا.
شایانی باسە بوەترێ وەفدی کۆمەڵە بریتی بوون لە هاوڕێیان، ساڵح شەریفی بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندییە کوردستانیەکان و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەکانی هەولێر بەشداری ئەم رێوڕەسمە بوون.








ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:16:03/08/2017