بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنگرەی پارتی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان



ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢٤ و٢٥ی مانگی ژوئێن ، لە سەر بانگهێشتی پارتی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە سەرپەرەستی سکرتێری گشتی کۆمەڵە هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی بەشدارییان لە کۆنگرەی پارتی 'ئێس،پی.دی' کرد.


 ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە شاری دۆرتمۆند ئێوارەخوانێک بە خوانەخوێی پاڕتی 'ئێس،پی.دی' بۆ بەرپرسانی باڵای حزبی و میوانانی نێونەتەوەیی  ڕێکخرابوو.
مارتێن شوڵز کەسی یەکەمی حزب بۆ میوانان وتارێکی لە سەر کۆنگرە باس کرد و پاشان لە گەڵ بەشداربوان بۆ نانخواردن و گفتوگۆ تا کۆتایی شەو ئامادەی مەڕاسیمەکە بوو. لە درێژەی ئەم مەراسیمەدا میوانانی بەشداربوو لە گەڵ یەکتر باس و گفتوگۆیان لە سەر تەوەری جۆراوجۆر ئەنجامدا.
مارتێن شوڵز و هاوڕێ عەبدوڵا موهتەدی کورتە لێدوانێکیان لە سەر ئێران و دۆخی کورد بە تایبەتی ئەنجامدا.

ڕۆژی دووهەم کۆنگرە بە وتاری گردهار شرودر کە پێشتر ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان بوە دەستی پێکرد.
ئامانجی سەرەکی کۆنگرە، تاووتوێ کردنی بابەتگەلی هەڵبژاردنەکانی سەراسەری پاڕڵمانی ئاڵمانی فیدڕاڵ لە ٢٤ی مانگی سیێتامبری داهاتوودا  بوو.

مارتێن شوڵز کە سەرۆکی نوێی پاڕتی 'ئێس،پی.دی'یە  لە ڕۆژی دووهەمدا  وتارێکی مێژویی بۆ حیزبەکەی پێشکەش کرد کە لە گەڵ پێشوازی جەماوەری حزبەکەی رووبەروو بۆوە و هەزاران کەس لە کاتی وتارەکەیدا بە چەپڵەلێدان و هەستان لە سەر جێگای خۆیان بە نیشانەی پشتیوانی وتارەکەیان پێ دەبڕی.
لە وتارەکەدا شوڵز باسی بابەتی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگای ئاڵمان و کاریگەری حزبەکەی لە سەر دۆخەکە کرد، لە قسەکانیدا گرنگی بە چەند خاڵ کرد کە سرنجی هەموانی ڕاکێشا:  
'ئێس،پی.دی'  لە پێناو سیاسەتێکی بەهێزی ئەمڕۆیی و مۆدێڕن  بوونی هەیە کە تێکەڵاوێکە لە مافی دادپەروەری و ئابورییەکی سەرکەوتوو. بۆ سیاسەتێکە کە سەقامگیر بوون دێنێت، بەتایبەت لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا، بۆ ئاسایشی موچەی خانەنشینان، هەل و دەرفەتی زیاتر بۆ پەروەردی باشتر، موچەی زیاتر، کەم کردنی بێکاری، هەروەها پەرەپێدانی یەکسانی و بەهێزکردنی ئوروپای دێموکڕاتیک وە 'ئێمە چۆن ئاشتی بخەینە ناو ئاسایشەوە لەحاڵێکدا لە دنیادا ئاسایش لە مەترسیدایە'  جیا لە هەوڵ بۆ پەرەپێدانی دێموکڕسی و  دژە وەستانی تیروریسم کۆمەڵێک بابەتی دیکە باس کران کە پەیوەندییان بۆ ژیانی باشتری هاووڵاتیانەوە هەبوو.

هەیئەتی بەشداربوو لە تەک سکرتێری گشتی کۆمەڵە بریتی بوون لە، هاوڕێیان کەیوان فەرامەرزی کۆردیناتۆری کۆمیتەی پەێوەندییە نێونەتەوەییەکان، عەلی ئەمینزادە بەرپرسی کۆمیتەی هۆڵەند.
لە میانە و لە پەراوێزی کۆنگرەدا هاوڕێیانی کۆمەڵە چەندین چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بەرپرسانی حیزبی، کاربەدەستانی دەوڵەتی  و میوانانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا، هەروەها لەم دیدارانەدا سیاسەتەکانی کۆمەڵە و دۆخی ئێستای کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان بۆ باس کردن.

لە لایەن هەیئەتی کۆمەڵەوە پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە پێشکەش بە سکرتێری نێودەوڵەتی حزب کرا.
پاڕتی سۆسیالدێموکڕاتی ئاڵمان 'ئێس.پی.دی': یەکێکە لە حزبە کۆنەکانی وڵاتی ئاڵمان و دوهەمین حزبی کۆنی دنیایە کە ساڵی ١٨٦٣ دامەزراوە. ئەو رێکخراوانەی کە ئەو حزبەیان دامەزراند بریتی بوون لە: کۆمەڵەی گشتی کرێکارانی ئاڵمان، حزبی سۆسیالدێموکڕاتی کرێکاران.
'ئێس.پی.دی' زۆرترین ڕۆڵی هەبوە لە لابردنی سیستمی پاشایەتی و ڕاگەیاندنی شێوەی کۆماری لە ساڵی ١٩١٣.  لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمەوە پاڕتی 'ئێس.پی.دی' ٣ جار گەورە ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان بوە،  ویلی برانت، هلموت شمیت و گرهارد شرودر.  
مارتێن شوڵز سەرۆکی ئێستای پاڕتی  سۆسیالدێموکڕاتی ئاڵمان خۆی بۆ ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان پاڵاوتوە و ئەگەری زۆری هەیە لە دوای هەڵبژاردنەکان ببێتە باڵا ڕاوێژکاری ئاڵمان.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
٢٥ی جونی ٢٠١٧




jjjj



ئه‌م بابه‌ته 1273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:27:26/06/2017