وەڤدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکه) سەردانی بارەگای ناوەندی کۆمەڵەیان کرد



رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٢٠ی ژوئەنی ٢٠١٧ی زایینی وەڤدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە بروکسێل بە سەرپەرەستی بەڕێز تاهیر کەماڵیزاده سەردانی بارەگای ناوەندی کۆمەڵەیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە بە سەرپەرەستی هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی پێشوازیان لێکرا.

لەم دیدارەدا وەڤدی کۆنگرەی نەتەوەیی وێرای پیرۆزبایی کردنی کۆنگرەی پانزدەی کۆمەڵه، بانگهێشتی کۆمەڵەیان کرد بۆ کۆنفرانسێک کە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا لە ژێر ناوی "راوێژی یەکیەتی نەتەوەیی" ببەسترێت. وەڤدەی کۆمەڵە سەرەتا دوای بەخێرهێنانی میوانان باسێک لەسەر باروودۆخی ناوچەکه و پێویستی یەکگرتویی و نزیکی گەلی کوردو هەر وەها لە سەر چەند تەوەرێکی دیکە ئاڵ و گۆڕی بیروڕایان کردو هەروەها پشتیوانی کۆمەڵەشیان لە رێفراندومی باشووری کوردستان دووپات کردەوە.
  جێگەی ئاماژەیە وەڤدی سەرکردایەتی کۆمەڵه لەم دیدارەدا پێکاتبوون لە هاورێیان ئەبووبەکری مودەرسی، ساڵح شەریفی، کاکۆ عەلیار، کەوسەر فەتاحی و ئیدریس کولاهدوزی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵه.
لە کۆتاییشدا پاش دوو کاتژمێر باس و دیالۆگ لەسەر پرسه جیاکانی بزووتنەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان وەڤدی کۆنگرەی نەتەوەیی بە ڕێزەوە بەرێ کران.












ئه‌م بابه‌ته 869 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:55:21/06/2017