سەردانى هەیئەتێکى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕ لە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان



دوانیوەرۆی ئەمرۆ پێنچ شەممە رێکەوتی 7مانگی ژۆئێنی 2017ی زاینیی هەیئەتێکى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران پێکهاتوو لەساڵەح شەریفى و ئیدریس کولاهدوزى ئەندامانى کومیتەى ناوەندى، بە مەبەستى گەیاندنى پەیام و راسپاردەکانى کونگرەى 15ى  کۆمەڵە سەردانى مەقەری ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان لە شارى سلێمانى کرد و لە لایەن هەیئەتێکى ئەو حیزبەوە کە لە بەرێزان سادق زەندی ئەندامى دەفتەری سیاسی  و موحەمەدی حەکیمی راوێژکاری کومیتەى ناوەندى پێکهاتەبوون، پێشوازییان لێ کرا.
ئەم سەردانە لە درێژە و ئاراستەى ئەو سەردانانەى کۆمەڵەى شۆرشگێرە کە پاش کونگرەى 15 و بە مەبەستى قەسەوباس لە سەر پلاتفۆرمى هاوبەشى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى کوردستان گرتویەتە پێش ئەنجام درا. لەم سەردانە کە تێیدا بیروراکان زۆر لەیەک نزیک بوون لە لایەن هەردوولاوە بە موسبەت زانرا و هەردوولا چاوەروانى ئەنجامى باشى هەنگاوەکانى دوایین.







ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:25:08/06/2017