سەردانى هەیئەتێکى کۆمەڵەى شۆرشگێر لە رێکخراوى کوردستانى حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە)


سەرلەبەیانى ئەمرۆ پێنچ شەممە رێکەوتی 7مانگی ژۆئێنی 2017ی زاینیی  هەیئەتێکى کۆمەڵەى شۆرشگێرى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران پێکهاتوو لەساڵەح شەریفى و ئیدریس کولاهدوزى ئەندامانى کومیتەى ناوەندى، بە مەبەستى گەیاندنى پەیام و راسپاردەکانى کونگرەى 15ى  کۆمەڵە سەردانى پەیوەندییەکانى رێکخراوى کوردستانى حزبی کمونیستى ئێران(کۆمەڵە)یان لە شارى سلێمانى کرد و لە لایەن هەیئەتێکى ئەو حزبەوە کە لە بەرێزان رەحمان نەجات ئەندامى کومیتەى ناوەندى و سمایل تریک جێگرى پەیوەندییەکان پێکهاتەبوون، پێشوازییان لێ کرا.
ئەم سەردانە لە درێژە و ئاراستەى ئەو سەردانانەى کۆمەڵەى شۆرشگێرە کە پاش کونگرەى 15 و بە مەبەستى قەسەوباس لە سەر پلاتفۆرمى هاوبەشى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستانى رۆژهەڵات گرتویەتە پێش کە یەکێک لە راسپاردەکانى کونگرەی 15ى کۆمەڵە بوو. لەم سەردانە کە تێیدا بیروراکان زۆر لەیەک نزیک بوون لە لایەن هەردوولاوە بە موسبەت زانرا و هەردوولا چاوەروانى ئەنجامى باشى هەنگاوەکانى دوایین.




ئه‌م بابه‌ته 1833 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:53:08/06/2017