په‌یامی پانزده‌هه‌مین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه بۆ:
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری كوردستان
په‌یامی پانزده‌هه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه بۆ:
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان
کۆمەڵانی خه‌باتکاری کوردستان!
پانزده‌هه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه له کۆتایی کاری خۆی که سێ رۆژی چڕ‌و پڕی خایاند و تێدا کۆمه‌ڵێک بریارنامه و به‌ڵگه‌ی گرینگی په‌سه‌ند کرد، به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو ئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌کان و کادر و کومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌م کۆنگره‌یه، سڵاوێکی گه‌رم و شۆڕشگێڕانه پێشکه‌ش به ئێوه جه‌ماوه‌ری خه‌باتکاری کوردستان ده‌کات. ئێمه چ له بواری خه‌بات بۆ لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر گه‌لی کوردستان له ئێران و چ له بواری خه‌بات بۆ گه‌یشتن به عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌ر شاڕێی رێبازی کۆمه‌ڵه به‌رده‌وام بووین و له هه‌مان کاتدا قۆناغێکی تازه‌مان له یه‌کریزی له ناو حیزب‌دا ده‌ستپێکرد و سه‌رجه‌م یه‌کگرتووتر و ته‌یارتر هاتینه کۆتایی کۆنگره‌که‌مان.
کرێکارانی سەربەرزی کوردستان!
کۆمەڵە لەو کۆنگرەیەشدا وەک هەمیشه پاڵپشت و هاوکاری خه‌باتی ئێوه چینی کرێکاره. بەرنامەی کۆمەڵە لە بواری دابینکردنی ژیانێکی شیاوی مرۆڤ بە تایبەتی رووی لە چینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به گشتی و کرێکاران به تایبه‌تی به‌رپرسیار بێت. مافی خۆڕێکخستن و مانگرتن وه‌ک شێوازێکی خه‌باتی کرێکاری ده‌بێ ئازاد و یاسایی بێت. کۆمه‌ڵه هی ئێوه‌یه،یه‌کگرتوویی ڕیزی کرێکاران مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بۆ ڕزگاری له سته‌م و چه‌وسانه‌وه، ڕیزه‌کانی خۆتان یه‌ککگرتوو ڕاگرن.
ژنانی تێکۆشەر و مافخواز!
١٥هه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه له بریارنامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کانمان بۆ ده‌وری داهاتوو که کۆمه‌ڵێک هه‌نگاوی حیزبی ده‌گرێته خۆی، پرسی ژن له کۆمه‌ڵگای کوردستانی هنایه گۆڕێ. پێش کۆنگره‌ش سمینارێک له‌وباره‌وه چێ کرا. توانا سازی ژنان چ له ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردستان و چ له ئاستی حیزبی واته له ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه بۆ وێنه بردنه سه‌ری رێژه‌ی ژنان له ئاستی سه‌ره‌وه‌ی به‌رپرسیاره‌تی و به تایبه‌تی سه‌رکردایه‌تی ته‌وه‌رێکی گرینگی هه‌موو ئه‌و باسانه بوو. پرسی ژن له کۆمه‌ڵگا هه‌میشه پرسێکی گرینگ بووە له ناو کۆمه‌ڵه‌دا و کۆمه‌ڵه جێگای سروشتی ژنانی مافخواز و تێکۆشه‌ری کوردستانه بۆ خه‌بات له دژی هه‌ڵاواردن و بێ مافی که کۆماری ئیسلامی به سه‌ریانی د سه‌پاندووه.
چالاکانی مەدەنی و گەنجانی سەربەرزی وڵات!
سڵاوی گەرمی ئێمەتان پێشکەش، دەستی پڕ لە هومێد و هیواتان دەگووشین. کۆمه‌ڵه به حیزبی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان ناسراوه. هەموومان دەبێت ئەوە بزانین رەمزی سەرکەوتنی ئێمه پێکەوە بوونمانه، کار و چالاکی مەدەنی نەک نابێت دژی حیزبەکان بێت، بەڵکوو ئەم دوو بواره تەواوکەری یەکترن و بەم روحیەتەوە دەبێت هەموومان کار بکەین و تێ‌بکۆشین.
هەڵبژاردنی کۆمەڵێکی بەرچاو لە گەنجان بۆ ناو کومیته‌ی ناوه‌ندی ئاماژه‌یه‌که بۆ وه‌ڵام به پێداویستیەکانی سەردەم. په‌یامی پانزده‌هه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه به ناوی کۆنگره‌ی به‌ره‌و یه‌کگرتنی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، بۆ چالاکانی مه‌ده‌نی و گه‌نجانیش په‌یامی به‌یه‌که‌وه کارکردنه.
هەڵسووڕاوانی نەهێنی کۆمەڵه، خوازیارانی پێشمەرگایەتی!
ئێوه کە لەریزی پێشەوەی خەبات و تێکۆشانن ئه‌رکی زیاتر ده‌که‌وێته سه‌ر شانتان. پەیامی کۆنگرەی پازده بۆ سەرجەم هەڵسووڕاوانی نەهێنی کۆمەڵه لەم قۆناغەشداخۆتەیار کردنی زیاتر، چاونەترسی و بوێری وەک هەمیشەتانه. ئێوه هه‌وه‌ڵین که‌سانێکن که ده‌بێ هه‌له‌کان بقۆزنه‌وه، و رێگا خۆشکه‌ر بن بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵه. په‌یوه‌ست بوون به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه نه‌ک هه‌ر به گشتی ئه‌رکێکی شۆڕشگێڕانه‌یه، به‌ڵکو پێویستێکی ههنوکهییشه. له‌م ساڵانه‌دا پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به‌رده‌وام حزوری بووه له ناو جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و هیچ کات پێوه‌ندی ئه‌و هێزه له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان نه‌پچڕاوه، ئه‌م هێزه ده‌بێ هه‌م له رووی ژماره‌وه زیاد بکرێ و هه‌م ته‌یارتر و کارامه‌تر بێ، زۆر ئاماژه هه‌ن که پێمانده‌ڵێن ئه‌وه پێویستیەکی سه‌رده‌مه. هه‌ر بۆیه‌ش پەیامێکی دیکەی ١٥هه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه ڕوو له گه‌نجانی کوردستانە و بانگه‌وازیان ده‌کا بۆ په‌یوه‌ست بوون به هێزی پێشمه‌رگەی کۆمەڵە. به‌رخۆدانی پێشمه‌رگانه له خه‌باتی خه‌ڵکی کورد ده‌وری گه‌وره ده‌بینێ و له قۆناغه هه‌ستیاره‌کان ده‌توانێ یه‌کلاکه‌ره‌وه بێ.
کوردانی تێکۆشەری تاراوگه!
ئێوه ده‌توانن ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ئازادی ببینن. سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵیتان به کاری ڕۆژانه که پێویستیەکی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام هێشتا به بۆنه‌ی که‌ش و هه‌وای دیموکراتیکی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌رفه‌تی زۆر گه‌وره هه‌یه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی بۆ خه‌ڵکی خۆتان. تاراوگه سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی کوردی ڕۆژهه‌ڵات. بێده‌نگی ڕای گشتی به‌رامبه‌ر به کوردی ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێ بشکێنین. ١٥هه‌مین کۆنگرەی کۆمەڵه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ده‌ره‌وه‌ی وڵات شوێنێکی گونجاوه بۆ سازکردنی کۆنگره‌یه‌کی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و داواکاره که ئێوه‌ی ئازیز رۆڵێکی باش له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا بگێڕن. ده‌رفه‌ته‌کان له مێژووی کورد بێوێنه‌ن، شهر به دژی داعش له عێراق و سورییه، خه‌باتی خه‌ڵکی کورد له پارچه‌کانی دیکه، کراوه‌یی رێژه‌یی کۆمه‌ڵگای کوردی و سێکۆلاریزم، له به‌راورد له گه‌ڵ شه‌پۆلی ئیسلامی سیاسی به شیعه و سوننییه‌وه له ناوچه‌که، پرسی کوردی خستۆته ناو هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕای گشتی، ئه‌وه ده‌رفه‌تێکی زێرینه بۆ چالاکان و که‌سایه‌تییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی کورد له تاراوگه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و ده‌نگه بۆ کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کان.
دروشمی سەرەکی کۆنگرەی پازدەهەمی کۆمەڵە "بەرەو یەکگرتوویی کوردستانی رۆژهەڵات" بوو، هەر بەو پێیه و لەژێر رۆشنایی ئەو دروشمەدا کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی ئەم کۆنگرەیە بەڵێن دەدات کە هەموو تواناکانی وەگەر بخات بۆ کۆکردنەوەی وزه و پۆتانسیەلی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهه‌ڵات. سه‌رکه‌وتن و رزگاری به‌ستراوه‌ته‌وه به یه‌کگرتوویی هه‌مووان.
سەرکەوێ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان
بژی کۆمه‌ڵه
١٥هه‌مین کۆنگره کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
٢٠ی مای ٢٠١٧
٣٠ گوڵانی ١٣٩٦
ئه‌م بابه‌ته 1347
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:40:03/06/2017