راگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە بە بۆنەی: ئازادی چالاکی مافی مرۆڤ، محەمەد سدیقی کەبوودوەند


سەرئەنجام کۆماری ئیسلامی پاش دەساڵ ئەزیەت و ئازار و بەناحەق دەستبەسەرکردنی، پارێزەری کۆڵنەدەری مافی مرۆڤ محەمەد سدیق کەبوودوەندی ئازاد کرد.
کاک محەمەد سدیق مرۆڤێکی خۆڕاگر و پێداگر لە سەر ئارمانەکانی بوو و لە ماوەی دوورودرێژی بەند کردنی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ کات سەری بۆ ئەشکەنجەگەران دانەنواند. بەو شێوە ناوبراو جیگایەکی تایبەتی لە دڵی هەموو مرۆڤ دۆستێکی ئێران و بە تایبەت جەماوەری خەباتکاری کوردستان بۆ خۆی کردەوە.

کۆمەڵە لەم رێگایەوە خۆشحاڵی خۆی لە ئازادبوونی بەرێز محەمەد سدیق کەبوودوەند، وچوونەوەی بۆ لای خۆشەویستەکانی دەردەبرێ و پیرۆزبایی لە بنەماڵەی و سەرجەم ئازایخوازان دەکات.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
١٣ی مەی ٢٠١٧
٢٣ی گوڵانی ١٣٩٦

ئه‌م بابه‌ته 994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:23:13/05/2017