بەشداریی هەیئەتی کۆمەڵە لە کۆنگرەی لەیبەرپارتی لە نۆڕوێژ



 لە سەر بانگهێشتی فەرمی حیزبی کرێکارانی نۆروێژ 'لەیبەرپارتی'(حیزبی خوشک)، رۆژانی پێنجشه‌مه‌، هەینی و شەممە ٢١،٢٠ و ٢٢ی ئاپریلی ٢٠١٧ هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێَڕ بەشداری ئەم کۆنگرەیە بوون.
لە دوو ڕۆژی هەوەڵی کۆنگرەدا بۆ میوانانی نێودەوڵەتی پرۆگڕامی تایبەت لە سەر بابەتگەلی جۆراوجۆر تەرخان کرابوو کە باسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێک لە لێدوانەکان بوو، هەروەها بابەتی بەهێزکردنی سۆسیالدیموکڕات و رەخنە لە لیبەڕالەکانی کە وا لە دەسەڵاتدا بوون و چەند تەوەری دیکە لە پانێلی جیاوازدا هاتنە بەر باس و گفتوگۆکردن وەک: "سیاسەتی نێونەتەوەیی نوێی حزب لە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکاندا" لە لایەن خانمی ئانیک هەودفێد بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات و بەرگری لە پاڕڵمان، "شارستانەکان و کاریگەرییان لە سەر پێشکەوتن" لە لایەن بەڕێز ڕایمون یوهانسن سەرۆکی شارەوانی ئۆسڵۆ، "گۆڕانکارییەکانی جیهانی" لە لایەن بەڕێز ئێسپن باڕت ئەیدە وەزیری پێشوری کاروباری دەرەوەی وڵاتی نۆڕوێژ و جێگری سەرۆکی نەتەوە یەکگرتۆکان، پاش بابەتەکان گەشتێک لە ناو ناوەندی ئاشتی نۆبێل بۆ میوانان داڕێژرابوو کە بەشدرابوانی نێودەوڵەتی لەم گەشتەدا چاویان بە  ناوەندی ناوبراو کەوت.
 بۆ کۆنگرە جیا لە باسی نێونەتەوەیی زۆر بابەتی دیکەی وەک بێکاری، ئابوری و کۆچ و هتد... تەرخان کرابوون کە گرنگرینیان هەڵبژاردنی لیدەری حزب بوو کە بەڕیز یۆناس گێر وک لیدەری حزب دەنگی متمانەی بەشداربوانی هێناوە.
لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمدا ئێوارەخوانێک بە خوانەخۆیی لەیبەرپاڕتی نۆڕویژ بۆ میوانانی نێونەتەوەیی ڕێکخرابوو کە میوانان لێدوانیان لە گەڵ یەکتر ئەنجامدا.
لە میانە و لە پەراوێزی کۆنگرەدا هاوڕێیانی کۆمەڵە چەندین دیدار و چاوپێکەتنیان لە گەڵ بەرپرسانی حیزبی و میوانانی نێودەوڵەتی ئەنجامدا و باسی سیاسەتەکانی کۆمەڵە و دۆخی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان بۆ باس کردن.
لە لایەن هەیئەتی کۆمەڵەوە پەیامی پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی لەیدەر، پێشکەش بە سکرتێری نێودەوڵەتی حزب کرا.
هەیئەتی کۆمەڵە لەم کۆنگرە بریتی بوون لە هاوڕێیان، مەنسور سۆفی هاوکاری کۆمیتەی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان، که‌ژال دره‌خشانی ئه‌ندامی کۆمه‌له ‌و مه‌ریه‌م مه‌هده‌وی ئه‌ندامی کومیته‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات .

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
٢٢ی ئاپڕیڵی
2017











ئه‌م بابه‌ته 1117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:02:24/04/2017