دیداری نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی شیوعی کوردستان



ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 16ی ئاپریلی 2017ی زاینیی هەیئەتێک لە حیزبی شیوعی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز دوکتور کاوە مەحموود سکرتێری  ئەو حیزبە و ەفدی یاوەری لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە ئامادە بوون.
 هەیئەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە سەرپەرەستی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە پاش بەخێرهاتنێکی گەرم، ئاماژەی بە دۆستایەتی و نزیکی دێرینی حیزبی شیوعی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێر کرد و هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیانیان سەبارەت بە پشتیگری لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەربڕی.

هەردوولا پاش ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان سەبارەت بە ڕووداوە سیاسیەکانی ناوچەکە و کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات لەسەر گرنگی نزیک بوونەوەو هاوکاری حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات گفتوگو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
هەیئەتی حیزبی شیوعی لەگەڵ پشتیگری تاییدی هەوڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی یان هەرجۆرە هاوئاهەنگیەک لە نێوان حیزبەکانی ڕاگەیاند کە ئامادەن بۆ هەر چەشنە هاوکاریەک کە لەم بوارەدا پێیان دەکرێ.

هەردوولا جارێکی دیکەش لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندی لەمێژینەی نێوانیان جەختیان کردەوەو و ئەم چاوپێکەوتنیانە پڕ دەسکەوت نرخاند.








ئه‌م بابه‌ته 374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:16:17/04/2017