کۆنفرانسی گشتی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە کانەدا بەڕێووەچوو

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۹ی ئاپرێل تەشکیلاتی گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی کانەدا بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامان لە شارەکانی تۆرەنتۆ، ئۆتاواو ڤانکۆڤەر و هەروها ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵات هاۆرێ دڵشاد خزری، کۆنفرانسی گشتی خۆی بەڕێوەبرد.
لەو کۆنفرانسەدا، چەندین ڕاپۆرتی کار و چالاکی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی تەشکیلات، پێشکەش بە بەشداربووان کراو ئەندامانی بەشداریش پرسیار، رەخنە، تێبینی و سەرەنجەکانیان لە پێوەندی لە گەڵ باسەکاندا خستە ڕوو.
کۆنفرانس وێرای پەسەند کردنی ڕاپۆرتەکان، لایەنە جۆراوجۆرەکانی بەهێزکرنی تەشکیلاتی لە چەندین بواردا دایە بەر باس و کۆمیتەی تازەی ڕاسپارد کەلە ژێر ڕۆشنایی ئەو باسانەدا کارەکانی خۆی فراوانتر بکا.
لەکۆتایی کۆنفرانسدا، وێرای دەستخۆشی و ماندوو نەبوون لە هاوڕێیانی کۆمیتەی پێشوو، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنی کۆمیتەی نوێ کرایەوەو، هەر یەک لە هاوڕێیان، ئەبوو ڕەحیمی، عەلی بیهروزی، ئەیوب عەبدوڵڵاپووڕ، پەرویز رەشیدی، سیامەند حەمزەئازەر بە تێکرای دەنگ بۆ ڕاپەراندنی ئەرکەکانی دەورەی داهاتوو بە ئەندامی کۆمیتەی گشتی کانەدا هەڵبژێردران.

ئه‌م بابه‌ته 880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:16:14/04/2017