کۆبوونەوەی شەش لایەنی سیاسی کوردستانی ڕۆژهەڵات

سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە ٦/٤/۲٠۱۷ بەرامبەر بە ۱۷ ی خاکەلێوەی ۱۳۹٦ ی هەتاوی لە بنکەی ناوەندی کۆمەڵە( رێکخراوی کوردستانی حزبی کمونیستی ئێران) کۆبوونەوەی شەش لایەنی سیاسی کوردستانی ڕۆژهەڵات  لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران بەرێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەداکە نوێنەرانی هەر کام لە لایەنەکانی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دێمۆکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کورستانی ئێران کە نوێنەرایەتی سازمانی خەباتیشی دەکرد و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵە رێکخراوی کوردستان حزبی کمونیستی ئێران بەشدار بوون پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێرانیان تاوتوێ کرد و سەرجەم لایەنەکان لەسەر ئەوە کۆک بوون کە هەڵبژاردن لە ئێران بە هیچ شێوەیەک ئازاد و دێمۆکراتیک نییە و بێجگە لە شانۆگەرییەک هیچیتر نییە. پاشان سەرجەم لایەنەکان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا بەشداریان کرد وهەرکام  لەئەم شەش لایەنە سیاسییە بە مەبەستی هاوهەڵۆێستی و کۆدەنگی هەرچی زیاتری نێوان لایەنەکان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەئێران رێکەوتن کە دوو حەوتووی دیکە بۆ جارێکیتر کۆ ببنەوە.




ئه‌م بابه‌ته 907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:46:07/04/2017