نه‌ورۆز له‌ پارڵمانی دانمارک بە به‌شداری کۆمه‌ڵه‌


رۆژی 25ی مانگی مارسی 2017 ی زایینی هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ به‌شداری رێوره‌سمی نه‌ورۆزی کرد له‌ پاڕڵمانی وڵاتی دانمارک له‌ شاری کۆپێنهاگ.
رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ پاڕڵمانی دانمارک به‌ هه‌وڵ و ماندو بوونی رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ کوردییه‌کان که‌ رێکخراوێکی پێکهاتوو له‌ نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستانه‌ له‌ دانمارک بەڕێوە چوو، شایانی باسە کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌و رێکخراوه‌دا چالاکه‌.
ئەم رێوڕەسمە بە َکۆمەڵێک وتار و باسی گرینک سەبارەت بە نەورۆز و کورد بە گشتی و چەندین بەرهەمی هونەری بەڕێوەچوو.
یه‌ک له‌ وتاربێژه‌ دیاره‌کانی ئه‌و بۆنه‌یه‌ خاتوو یه‌ڵدیز ئاکدۆگان بوو که‌ پارڵمانتاره‌ له‌ سه‌ر لیستی حیزبی سوسیال دێموکراتی دانمارک و هاوکات چالاکێکی بواری مافه‌کانی کورده‌ له‌و وڵاته‌.
له‌ په‌ڕاوێزی بۆنه‌که‌دا هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ چاوپێکه‌وتنیان بوو له‌ گه‌ڵ خاتوو یه‌ڵدیز ئاکدۆگان و کۆمه‌ڵێک باسیان له‌ سه‌ر پێوه‌ندییه‌کانی داهاتو تاوتوێ کرد و ئه‌وه‌ی که‌ چۆن هاوکارییه‌کان بۆ بواری چالاکییه‌ کوردستانییه‌کان له‌ پارڵمانی دانمارک چڕ بکرێته‌وه‌ و ئیدامه‌ به‌ چالاکییه‌کان بدرێ.
هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ بۆ ئه‌و بۆنه‌یه‌ پێکهاتبون  له‌ هاوڕێیان، عه‌لی میرخانی، خدر سه‌عید نژاد و ئاوات قوره‌یشی.








ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:44:27/03/2017