بەشداریی هەیئەتی کۆمەڵە لە ساڵیادی هەڵەبجە



ڕۆژی پێنج شەممە١٦ی مارسی ٢٠١٧ لە سەر بانگهێشتی کومیتەی پارلەمانتارانی سۆئێدی و کوردی هەیئەتی کۆمەڵە   هاوڕێیان خەلیل عەبدوڵاهیزاد نوێنەری کۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵە لە سۆئێد و  مێهران عەباسیان بەشداری لە مەراسمی ساڵرۆژی کارەساتی شیمیابارانی هەڵەبجەیان کرد.
 کومیتەی ناوبراو پێکهاتووە لە پارلەمانتەرانی سۆسیال دیموکرات، حیزبی چەپ،  مودرات،  حیزبی لیبرالً، سەنتەرپارتی،  حیزبی سەوز و کریستن دیموکراتەکان، کە ئەوە حەوتەمین ساڵە رێورەسمی یادی قوربانیانی هەڵەبجە دەگرن.
لەم مەراسیمەداچەند وتارێک لە لایەن باڵوێزی عێراق و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و هاوکاریی هێزەسیاسیەکانی کورد و کوردستانی پێشکەش کرا.

 کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
 مارسی ۲٠۱۷




ئه‌م بابه‌ته 1019 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:01:19/03/2017