کۆبوونەوە نوێنەری کۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵە لە گەڵ ئەندام پاڕڵمانی پاڕتی سۆسیالدێموکراتی سوئێد



ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی مارسی ٢٠١٧ لە سەر داواکاریی خاتو لاوێن رێدار پاڕڵمانتاری پاڕتی سوسیالدێموکرات ، هاوڕێ خەلیل عەبدوڵاهیزادە نوێنەری کۆمیتەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی کۆمەڵە لە سوید سەردانی پاڕڵمانی کرد.

 بابەتەگەلێک لە سەر کۆڵبەران، ژنان، بەندکراوانی سیاسی و حوکمی ناڕەوای سێدارە و بە گشتی دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هاتنە بەر باس و لێدوان.
 ئاماژە بە ئەرکی وڵاتانی ئوروپایی بەرامبەر بە پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو کە هەردووک لا لە سەری هاودەنگ بوون.

لە کۆتاییدا هەردوو لا لە پێناو  گوشار خستنە  سەر رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێداگری لە سەر هاوکاریی لە گەڵ یەکتر و بە گشتی لە تەک ئۆپۆزیسیۆن کۆک بوون و پێشنیاری پەیوەندی زیاتری هەردوو حیزب کرا.



ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:25:10/03/2017