بەشداریی کۆمەڵە لە سی و هەشتەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوای مەلا مستەفا بارزانی



ڕۆژی یەکشەممە ٥ی مارسی ٢٠١٧ لە لایەن لیژنەی ناوچەی هۆڵەندی پاڕتی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری ئاڵمیری هۆڵەند مەراسیمی بیرەوەری سی و هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوای مەلا مستەفا بارزانی بەڕێوە چوو.
لە لایەن کۆمیتەی کۆمەڵەوە لە هۆڵەند هاوڕێیان کوروش وەرزەندەگان و عەزیز خوسرەوەی بەشداریی رێوڕەسمەکە بوون.
هاوڕییانی کۆمەڵە بەم بۆنەیەوە بە پێشکەش کردنی پەیامێک بە بەڕێوەبەرانی مەراسیمەکە ڕێزیان گرت لەم یادە.
شایانی باسە زۆربەی لایەن و حزبەکانی کوردستان لەم  یادەدا بەشدارییان کرد.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند  
٦ی مارسی ٢٠١٧













ئه‌م بابه‌ته 1065 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:49:09/03/2017