کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان لە وڵاتی هولەند بەڕێوە چوو



ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی  فوریەی ٢٠١٧ کۆبوونەوەی گشتی حزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان 'کۆمیتەی هاوکاری' لە شاری ئارنهم  بەڕیوە چوو.
لەم کۆبوونەوەدا زۆرینەی پاڕت و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەشدار بوون، لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە هەیئەتێک بە سەرپەرستی هاوڕێ ئەحمەد مورتەزایی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
سەرجەم ئەو خاڵ و پرۆگرامانەی کە خرابوونە ناو ئاجێندای کۆبوونەوەی گشتی، لە لایەن بەشداربووانەوە دەنگیان پێدراو و پەسەند کران.

هاوڕێ ئەحمەد مورتەزایی لە لایەن کۆمەڵەوە چەندین پێشنیاری خستە بەر دەستی بەشداربوون، و داوای کرد کە بەشێک لە بۆنەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێویستە بەهەموومانەوە یادیان، بکەین لەوانە:
لە یادی کارساتی هەڵەبجە دا ناکرێ یادی ٧٢ پێشمەرگەی گوردانی شوان نەکرێت بۆیە باشتر وایە ساڵانە لە یادی کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا کە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا دەبێ بەدڵنیایەوە یادی گیانبەختکردوانی گوردانی شوان بکردرێت.
فەرمانی جیهادی خومەینی کە لە ٢٨ی مانگی گەڵاوێژ  ڕوویداوە یەکێک لە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە  بە سەدان کەس بوونە قوربانی و توشی ماڵوێرانی بوون، ئەرکی کۆمیتەی هاوکارییە ساڵانە بە تێکڕای حزبەکان بە یەکەوە بۆ ئەم یادە مەراسیم بگرن.
هەوڵی هەمەلایەنە بۆ پووچەڵ کردنەوەی پیشنیاری ئەو پاڕڵمانتارانەی بەغدا، کە گۆیا بڕیارە پێشنیارێک بخەنە بەر دەنگدان بۆ  دەرکردنی ئۆپۆیسیۆنی کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات.
هەر سی پێشنیاری کۆمەڵە لە لایەن بەشداربوانەوە دەنگی ڕەزامەندیان پێدراو خرانە ناو ئاجێندای کارەکانی کۆمیتە.
هەروەها بۆ دەورەی یەکساڵی داهاتوو کۆمەڵەی شۆڕشگێر وەک نوێنەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنگی پێدرا تا وەک دەستەی بەڕێوەبەری لە کۆمیتەی هاوکاریدا کار و چالاکی بکات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند












ئه‌م بابه‌ته 990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:53:02/03/2017