کۆبوونەوەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال لە گەل ئەحمەد شەهید لە پارلمانی بریتانیا


رۆژی دووشەممە 27ی مانگی فوریەی 2017 کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال کۆبونەوەیەکی  لە گەل ئەحمەد شەهید کەسایەتی نێونەتەوەیی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆف لە پارلمانی بریتانیا بەرێوە برد.

ئەم کۆبونەوەیە لە سەر پرسی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆف لە وڵاتی ئێران و بە تایبەتی پرسی زیندانیانی سیاسی رێک خرابوو کە تێدا نۆێنەرانی نەتەوەکانی ئێران، کورد، بەلووچ و عەرەب بەشداربوون و لە لایەن کۆمەڵەوە هاورێ ناهید بەهمەنی ئامادەی کۆبونەوەکە بوو. رێژەیەک لە ئەندامانی پارلمانی بریتانیاش بەشدارییان کردبوو کە هەر کام بەرپرسایەتیەکیان لە بواری پرسەکانی کۆبونەوەکان هەبوو. لەم دانیشتنەدا  کۆمەڵێک باسی گرینگ لە سەر بارودوخی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ئێران هاتە ئاراوە ، و لەوانە کێشەی نەتەوەکان و بواری بێمافیەکانیان لە گەل بەرێز ئەحمەد شەهید درایە بەر باس و زانیاری پێویست لەم بارەوە لە لایەن بە شدارانەوە تۆمار کرا.

لە پەراوێزی ئەم کوبونەەوە پارلمانیەدا هاورێ ناهید بەهمەنی لە گەل نۆێنەرانی فراکسیونی پارلمانی بریتانیا پێوەندی گرت و سەبارەت بە گرینگی پێوەندی لە گەل کوردی رۆژهەڵات و داکۆکی لە مافی کورد لەم ناوچەیە قسەی لە گەل کردن . لە کۆتاییدا بریار درا کە ئەم پێوەندییانە بەرفراوانتر و بە بەرنامەتر لە داهاتوودا رێک بخرێت.

کۆمیتەی پێوەندییە نێو نەتەوەییەکانی کۆمەڵە
فوریەی 2017



ئه‌م بابه‌ته 898 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:46:02/03/2017