راگەیاندنی کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی گیانبەختکردنی رۆژنامەوان، شیفا گەردی



بەڕێزانی تۆڕی هەواڵنێری رووداو
بە داخەوە وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٥ ی فیبریەی ٢٠١٧، شیفا گەردی رۆژنامەنووسی دیار، کە وەک رێپۆرتێر و هەواڵنێر لەو ناوەندە کاری دەکرد، لە کاتی رووماڵکردنی هەواڵەکان بە هۆی بۆمبێکی چێنراوەوە گیانی لەدەست دا و  وێنەگری ئەم ناوەندەش بە ناوی یوونس مستەفا بریندار بووە.
ئێمە وەک کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بە بۆنەی مەرگی ئەم هاوپیشەمانەوە کە بە دەستی تیرۆریستانی داعش گیانی بەخت کردوەو هیوای چاکبوونەوەمان بۆ کامێرامەنی ئەم ناوەندە، یوونس مستەفا هەیە.

کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵە
٢٥ی فیبریەی ٢٠١٧



ئه‌م بابه‌ته 1434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:01:25/02/2017