بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی کانەدا

رۆژی شەممە رێکەتی ۱۱ مانگی فیبریواری لەشاری تۆرەنتۆ، وڵاتی کانەدا لە ناو ئاپۆرای دانیشتوانی دەڤەرەکە و بەشداری بەرچاوی کادرو ئەندام، دۆستان، لایەنگیران،نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیە کان، کەسایەتی هونەری و ئەدەبی، دڵسۆزانی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد بەتایبەت لە کوردستانی رۆژهەڵات، یادی ئەو رۆژە مێژووییە کرایەوە .
دوای بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووان و پیرۆزبایکردنی ئەم رۆژە مێژووییە، لە لایەن هاوڕێ ئەیوب عەبدوڵڵا پوور ، پیێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە، بە سروودی بانگەواز سروودی رەسمی کۆمەڵەو دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵەو بزووتنەوەی کوردستان، بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە دەستی پێکرد. پەیامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێر، بە بۆنەی ۲٦ی رێبەندان، لەلایەن هاورێ دڵشاد خزری ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵەوە، پێشکەش بە بەشداربووان کرا. هەر لە درێژەی بەشی یەکەمدا، پەیامی پیرۆزبایی حیزب و لایەنەکان پێشکەش کران. کە بریتی بوون لە: بەرێز کاک تەها حەسەنیانی، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژهەڵاتی کانەدا. بەرێز کاک هێدی نوێنەری پارتی دێموکراتی کورددستان لێژنەی ناوچەی کانەدا. بەرێز کاک عوسمان نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆمیتەی رێکخستنی وڵاتی کانەدا. بەرێز کاک چەتۆ، بەرپرسی ماڵی کورد لە تۆرەنتۆ . هەروەها بەرێز رەزا موریدی، وەزیری راهێنان و پەروەردە لە پارێزگای ئۆنتاریۆ و نوێنەری پارلەمان وتەیەکی بەم بۆنەوە پێشکەش کرد . بەشی دووهەمی رێوڕەسمەکە، تەرخانکرابوو، بۆ شایی و هەڵپەرکێ و بە بەشداری هونەرمەند خاتو چۆپی کەرکوکی، کاک تەمەن و کاک محەممەد حسێن، ڕێورەسمەکەیان تا درەنگانی شەو بە گەرمی و ڕازاوەییەوە دڕێژەی کێشا.
هەروەها هونەرمەندانی ژەنیار و خۆشناو بەڕێزان ئالان، نەورۆز، بڕیار و ژۆزێف وحەمید هاوکاری هونەرمەندانی گۆرانی بێژیان کرد. هەر لە درێژەی بەشی هونەری ڕێوڕەسمەکەدا ڕێز لە کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی کوردی دانیشتووی کانەدا گیرا، کە بریتی بوون لە بەڕێزان هونەرمەندی شۆڕشگێر کاک عەلی زەندی، خاتوو گلاوێژ محەممەدی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، کاک ئەسعەد ئەحمەدزادە. کاک شەهروز، دۆستی کۆمەڵەو کاک بابەک دیوانی. هەروەها پێویستە دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕێیان، کاک ئەبوو ڕەحیمی و کاک شەهاب ڕەشیدی بکەین، کە بە هاوکاری ئەندامانی کۆمەڵە، ئەرکی کومیتەی سەرپەرەستی ڕێوڕەسمەکەیان، سەرکەوتووانە بەڕێوەبرد.

 کۆمیتەی ئامریکای باکووری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران



















ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:55:20/02/2017