بەڕێوەچوونی رۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی سویس


ڕۆژی شەممە ۲۰۱۷/۲/۱۸ لە سەر بانگەوازی کومیتەی سویس بە بەشداری بەرچاو لە کادر و ئەندامان،دۆستان و خەمخۆارانی بزوتنەوەی گەلی کورد ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێز له۲٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە و هاوکات گیانبەخت کردنی هاوڕێ حەمە حۆسەێن کەریمی ێەکێک لە ڕێبەران و دامەرزێنەرانی کۆمەڵە گیرا.سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز(سروودی ڕەسمی کۆمەڵە)وچەندساتێک بە بێ دەنگی بۆ ێادی کاک حەمە حۆسەێن کەریمی و سەرجەم گیانبەخت کردووانی ڕێگەی ئازادی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد دەستی پێ کرد.
دواتر لە لایان هاوڕێ خالید حۆسەێن زادە ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە وتارێک پێشکەش کرا.هاوڕێ خالید حۆسەێن زادە وێرای بەخەێرهاتن وتن بە میوانانی ڕێوڕەسمەکە لەقسەکانیدا ئاماژەی بە بارودۆخی ئیستای ناۆچەکە کرد و باسی لەوە کرد:ئیستاکە کورد لە سەردەمێکی زۆر ئاڵۆز بەسەر ئەبات و لەو ئاڵۆزییەدا کورد بەهەموو پارچەکانی کوردستانەوە.بەتایبەت کوردی ڕۆژهەڵات لە بەردەم هەڕەشەی گەورەدایە.ئەگەر بمانەوێ دەرباز بین لەهەڕەشەکان،یەکەم پێویستمان بە بەرچاوڕوونی لە سەرئەساسی لێکدانەوەیەکی دروست و واقع بینانە هەیە.
بەرپرسایەتی کردن لەپێناو بەرژەوەندی گەلی کورد و سەرئەنجام گرنگتر پێویستی بە یەکگرتووی کورد هەیە و جەختی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا یەکگرتووی کورد پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە و هەر وها  ڕایشیگەیاند کە کۆمەڵە هەم ئامادەیە و هەمیش پێشنیاری دەکات کە ێەکەم،بەرەیەکی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێکهاتوو لەهەموو تێکۆشەرانی ئەم بەشە لەکوردستان و دەرەوی وڵات ڕێک بخرێت،لێژنەیەکی هاوکاری و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە دروست بکرێت.لە ئاخردا جاریکی تر پیرۆزبایی۲٦ی ڕێبەندان کرد و کوتایی بە قسەکانی هێنا.
دواتر هاوڕێ ئیبراهیم بلوچ پیامی پیرۆزبایی بەبونەی۲٦ی ڕێبەندان لە لایان(حزب مردمی بلوچستان) پێشکەش کرا.دواتر هاوڕێ فەرهاد عەلییار بەرپرسی کومیتەی کۆمەڵە لە ولاتی سویس کورتە باسێک سەبارەت بە۲٦ی ڕێبەندانی پێشکەش کرد.

لە بەشی دوومی ڕێوڕەسمەکە بە گورانی و هەڵپەرکی کوتایی پێ هات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی سویس











ئه‌م بابه‌ته 837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:25:19/02/2017