شاندی نوێنەرایەتی کۆمەڵە بەشداری لە کۆبونەوەیەکی حیزبە سیاسییەکانی ٤ پارچەی کوردستان لە واشنگتون کرد




رۆژی سێشەمە رێکەوتی ١٤ی فوریە بە دەعوەتی فەرمی دەفتەری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا شاندێکی نوێنەرایەتی کۆمەڵە بەشداری لە کۆبونەوەیەکی حیزبە سیاسییەکانی ٤ پارچەی کوردستان لە واشنگتون کرد. لەو کۆبونەوەدا کۆمەڵیک باس و رووداوی گرنگی پێوەست بە بەشە جوراوجورەکانی کوردستان و چەند چالاکییەکی داهاتووی کۆمەڵگەی کوردی دەوەری واشنگتۆن وەک بۆنە نەتەوەییەکانی نەورۆز و رێورەسمی ٢٩مین ساڵیادی هەڵەبجە هەڵسەنگاندن و تاوتوێ کرا. هەروەها بریار لە سەر بەردەوامبوونی کۆبونەوە هاوبەشەکانی حیزبە سیاسییەکانی ٤ پارچەی کوردستان بۆ رەچاوکردنی سیاسەتێکی هاوبەشی نەتەوەیی لە واشنگتۆن و هاوکات رێزگرتن لە تایبەتمەندی هەرکام لەو بەشانەی کوردستان کرا.



نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا

١٥ی فوریەی ٢٠١٧







ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:13:15/02/2017