سوپاس و پێزانین !


 رۆژی شەممە ١١ی فیبریەی ٢٠١٧ لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا، لە شاری تۆرەنتۆ، لە وڵاتی کانەدا، ڕێز لە سی و هەشتەمین ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە گیرا.
 بەم بۆنەیەوە، کۆمیتەی ئامریکای باکووری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆی ئاراستەی هەموو بەشداربووانی ئازیز لەم رێوڕەسمە بە گشتی و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان، ئەندامانی پارلەمان ، چالاکانی سیاسی و تێکۆشەرانی دێرین، ڕۆژنامەوانان، هونەرمەندانی بەشدار و میوان بە تایبەتی دەکات.
 هەروەها دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە هاوڕێیان، کاک ئەبوو ڕەحیمی و کاک شەهاب ڕەشیدی دەکەین، کە ئەرکی کومیتەی سەرپەرەستی ڕێوڕەسمەکەیان، سەرکەوتووانە بەڕێوەبرد.
 هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین


 کۆمیتەی ئامریکای باکووری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
١٤ی فیبریەی ٢٠١٧


ئه‌م بابه‌ته 503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:10:15/02/2017