راگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی "کاک ئەبوو کەریمی"




بەداخەوە ئاگادار بووین کاک عەبدوڵرەزا کەریمی ناسراو بە "ئەبوو کەریمی" ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. کاک ئەبوو تێکۆشەرێکی دێرین خەباتکارێکی ئازادیخواز و ناسراوی ناو بزافی رزگاریخوازی کوردستانی رۆژهەڵات بوو. وەک کەسێکی چەپ و ئەندامی چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران هەر لە سەرەتایی راپەڕینی گەلانی ئێرانەوە لە گەڵ رابةری گیانبەختکردووی کۆمەڵە کاک فۆئاد مستەفاسوڵتانی و هەروەها کاک عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە ئاشنا بوو و هاوڕێیەکی نزیکیان بوو. دواتریش لە ریزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا درێژەی بە کار و تێکۆشانی سیاسی خۆی داوە و ئەم پەیوەندییە و دۆستایەتییەی هەر بەردەوام بووە. شیاوی باسە کاک ئەبوو سیمایەکی سیاسی و ناسراوی ناوچەی کرماشانیش بوو. بێگومان مەرگی کاک ئەبوو ئێمەی خەمبار کردوو و هەروەها خەسارێکیشە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازیمان، ئێمە بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەین.

سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
14فێفرییەی 2017ی زاینیی
26ی رێبەندانی 1395ی هەتاوی

ئه‌م بابه‌ته 2924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:06:14/02/2017