بۆ جاری سێهەم: چالاکی ھاوڕێیانی نهێنی کۆمەڵە بە بۆنەی "٢٦ی رێبەندان"

سنە شاری کۆمەڵە:

لە درێژەی کار و چالاکی هەڵسووڕاوانی ماندوونەناس و ڕچەشکێنی بەشی تەشکیلاتی نھێنی کۆمەڵە لە شاری سنەی خوێناوی، سنەی هەمیشە قارەمان، بە بۆنەی ھاتنی ٢٦ی رێبەندان بەنووسینی درووشمی بژی کۆمەڵە و پیرۆزبێت 26ی ڕێبەندان و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە دەستیان داوەتە چالاکی بەربڵاوی تەبلێغی و جارێکی دیکە بەڵێنیان بە خەبات و تێکۆشانی قارەمانەکانی کۆمەڵە تازە کردووەتەوە .

ئەو شوێنانەی کە چالاکی تەبلێغی تێیدا بەرێوە چووە بریتین لە گەڕکەکانیچوارباخ، فەرەح، پیر حەیبەڵڵا، قەڵاچوالان، قەتارچیان، سەرتەپۆڵە، شێخان، ئێکباتان، باخ میللی کە لێرەدا سەرنجتان بۆ بینینی وێنەکانی ڕآدەکیشم.

هەربژین و ماندوونەبن ئەی درێژەدەرانی ڕێگای هاوڕێیانی گیانبەختکردوو کاک شوان و شەهین باوەفاو موهەندس کەماڵ ڕەحیمیان و سەدان تێکۆشەر گیانبەخت کردووی دیکەی ئەو شارە، دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن .


بۆکان شاری دوکتوری ڕەنجدەران:

هەڵسووڕاوان و چالاکانی بەشی تەشکیلاتی نھێنی کۆمەڵە لە شاری بۆکان شارەکەی دوکتور جەعفەر بە بۆنەی ھاتنی ٢٦ی رێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە، بەنووسینی درووشمی بژی کۆمەڵە و پیرۆزبێت 26ی ڕێبەندان و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە دەستیان داوەتە چالاکی بەربڵاوی تەبلێغی و جارێکی دیکە بەڵێنیان بە کۆمەڵەو ڕێبازە پیرۆزەکەی داوەتەوە

ئەو شوێنانەی کە چالاکی تەبلێغی تێیدا بەرێوە چووە بریتین لە کەلهوڕئاوا، خیابان سەقز، فەرهەنگیان، کوی محەمەدیە، کەمەربەندی، ئازادەگان و مام ساحێبو زۆربەی کۆڵانەکانی ئەو شارەکە لێرەدا سەرنجتان بۆ بینینی فیلم و وێنەکانی ڕآدەکێشم.

دەستان خۆش بێت و بەردەوام بن شێرە کچ و کوڕانی ماندوونەناس و نەترسی شارەکەی دوکتورجەعفەر و حەمەی ئیلخانی زادە و دەیان گیانبەختکرووی دیکەی ناوچەی بۆکان.

مەریوانی تاڵەسوار:

ئەندامانی بەشی تەشکیلاتی نھێنی کۆمەڵە لە شاری مەریوان، شاری کۆڵنەدان و کانی خەباتی جەماوەری بە بۆنەی ھاتنی ٢٦ی رێبەندان بە نووسینی دروشمی بژی کۆمەڵەو پیرۆز بێت 26ی ڕێبەندان و داکوتانی وێنەی ڕێبەرانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی و کاک حەحسێن کەریمی و هەروەها بڵاو کردنی وتە بەنرخەکانی کاک فوئاد کە باسی لەوە کردبوو: خەڵکی هەژارو زەحمەتکێش دەبێت هێزی پێشمەرگەی بەهێزیان بێت ئەوکات رژیم سەر بۆ خواستەکانیان دادەنەوێنێت و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان دەبێت یەکگرتو بین و هێزی پێشمەرگەمان بەهێزتر بکەین، کۆتاییان بە چالاکی شەوی ڕآبردووی خۆیان هێناوە

ئەو شوێنانەی کە چالاکانی نهێنی کۆمڵە چالاکیان تێدا کردووە بریتین لە: شارەدێی نێی، گەڕکی ئاوارەکان، شەقامی سەرەکی نێ، دەوروبەری مەیدانی سەرەکی، کۆڵانەکانی دەوروبەری مزگەوتی نێ. کانیدینار و جوجەسازی لە شەقامی سەرەکی مەریوان بۆ سەوڵاوا، مەدرەسەی راهنمایی، مزگەوتی جوجەسازی و گەڕەکەکانی پشت جادە، مزگەوتی کۆن، مەدرەسەی سەرەتایی منداڵان و کۆڵانەکانی دەوروبەری و خانە بێهداشت.

دەستتان خۆش ئەی ڕێبوارانی ماندوو بەزێنی ڕێگای تاڵەسواری شەهیدستان و سەدان گیانبەختکردوانی کۆمڵە لە ناوچيی مەریوان. سەرکەوتووبن.




کامیاران دەروازەی شۆڕش:

هەڵسووڕآوان و چالاکانی نەترسی بەشی تەشکیلاتی نھێنی کۆمەڵە لە شاری کامیاران دەروازەی شۆڕش بە بۆنەی ھاتنی ٢٦ی رێبەندان ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە، بەنووسینی درووشمی بژی کۆمەڵە و پیرۆزبێت 26ی ڕێبەندان و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە دەستیان داوەتە چالاکی بەربڵاوی تەبلێغی و جارێکی دیکە بەڵێنیان بە ئامانجەکانی کاک سدێق کەمانگەر، زمانی ئاگرینی شۆڕش تازە کردووەتەوە

ئەو شوێنانەی کە چالاکی تەبلێغی تێیدا بەرێوە چووە بریتین لە ئاواییەکانی ماراو و ئەڵک و کۆی کۆڵآنەکانی.

بەردەوام و سەرکەوتوو بن ئەم درێژەدەران ڕێگای کاک سدیقی کەمانگەر و نەبی یووسفی و دەیان گیانبەختکردووی دیکەی ناوچەی کامیاران.

 





سەقز شاری سوورە سوار:

لە درێژەی کار و چالاکی هەڵسووڕاوانی ماندوونەناسی بەشی تەشکیلاتی نھێنی کۆمەڵە لە شاری سەقز شآرەکەی کاک حەمە حسێن خوێناوی، بە بۆنەی ھاتنی ٢٦ی رێبەندان بەنووسینی درووشمی بژی کۆمەڵە و پیرۆزبێت 26ی ڕێبەندان و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە دەستیان داوەتە چالاکی بەربڵاوی تەبلێغی. ئەو شوێنانەی کە چالاکی تەبلێغی تێیدا بەرێوە چووە بریتین بەردبڕان، شەقامی موعەلێم، حافز،روودەکی، کوشتارگا.

هەربژین و ماندوونەبن ئەی درێژەدەرانی ڕێگای سوورەسوارەکەی کۆمەڵە کاک حەمە حسێن و دەیان گیانبەخت کردووی دیکەی ناوچەی سەقز، دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن.
















































ئه‌م بابه‌ته 370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:24:13/02/2017