چالاکی ھاوڕێیانی نهێنی کۆمەڵە لە ورمێ بە بۆنەی "٢٦ی رێبەندان"

ورمێ شاری شۆڕش:


لە درێژەی کار و چالاکی هەڵسووڕاوانی ماندوونەناسی بەشی تەشکیلاتی نھێنی کۆمەڵە لە شاری ورمێی شۆڕشگێڕ، بە بۆنەی ھاتنی ٢٦ی رێبەندان بەنووسینی درووشمی بژی کۆمەڵە و پیرۆزبێت 26ی ڕێبەندان و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە دەستیان داوەتە چالاکی بەربڵاوی تەبلێغی. ئەو شوێنانەی کە چالاکی تەبلێغی تێیدا بەرێوە چووە بریتین لە گەڕکەکانی تەرزەلو، شەهرچای، ئەیالەت، مەرکەز، خەیام شومالی و جنووبیو ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵانەکانی دیکەی ئەو شارە.


هەربژین و ماندوونەبن ئەی درێژەدەرانی ڕێگای گوردانی 22 ورمێ و دەیان گیانبەخت کردووی دیکەی ناوچەی ورمێ، دەستان خۆشبێت و ماندوو نەبن.




ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:04:13/02/2017