بەخێر بێن بۆ مەراسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە ئۆسلۆ



تەشکیلاتی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات ، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات و کۆمەڵەی کولتووری نەوان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە ڕێو  ڕەسمێک بەڕێوە ئەبەن.
لەم ڕێو ڕەسمەدا وتاری سیاسی تایبەت بە ڕۆژی کۆمەلە، دیکلەمەی شێعر، تابلۆی هونەری هەڵپەڕکێ، پیشانگای وێنە و نەقاشی، و چەندین سروود  لە لایەن گرووپی سروودی کۆمەڵە لە نۆروێژ پێشکەش ئەکرێت و هاوکات مێزی کتێب لە بڵاوکراوەکانی کۆمەڵە لە ساڵۆنی مەراسمەکەدا بوونی ئەبێت.
بەشی دووهەمی مەراسمەکە هونەر مەندانی شۆڕشگێر،  شۆڕش مەریوانی و سمکۆ قادری بە هاوکاری موزیسیەنی توانا پێشڕەو زەردئاسەر، بەڕێوەی ئەبن
ڕێو  ڕەسم کاتژمێر ١٦ دەست پێ ئەکات و تا کاتژمێر ٢٤ درێژەی ئەبێت.


بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پێوەندی بکەن بە:

96826267,,,40085988,,,96959607
Adres:  Prost Stable vei 6
2019



ئه‌م بابه‌ته 755 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:14:06/01/2017