ئاگاداری!


ئازادیخوازان، یەکسانیخوازان، دۆستان، تێکۆشەرانی خەباتکاری کورد، لایەنگران و دڵسۆزانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد لە سوێد!

بەم جۆرە لەم ڕێگایەوە پێتان رادەگەیەنین تەشکیلاتی کۆمەڵە لە ستۆکهۆڵم لە ئامادەکاری چڕ و پڕدایە بۆ پێشوازی لە ۲٦ی رێبەندان ساڵرۆژی ئاشکرا بوونی خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە و یادکردنەوەی یادی رابەری گیانبەختکردوومان کاک حەمە حسێن کەریمی. بۆ ئەم مەبەستە لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا لە رێکەۆتی ٢٠١٧/٠٢/٠٤ ئەم یادە بەرز و پیرۆز دەگرین.
هەموو لایەکتان بەخێر بێن!

کومیتەی ئامادەکاری رۆژی کۆمەڵە لە ستۆکهۆڵم

ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:08:11:06/01/2017