دیداری نێوان کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران


رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 18ی دێسامبریی2016 زاینیی هەیئەتێکی رێبەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، سەردانی بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.


هەیئەتی کۆمەڵە بە سەرپەرەشتی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە و  هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کورستانی ئێران لە لایەن بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیەوە سەرپەرەشتی کراو پێشوازێکی گەرم و دۆستانەیان لە هەیئەتی کۆمەڵە کرد.پاش بە خێرهێنانی هەیئەتی کۆمەڵە لە لایەن وەفدی حیزبی دیموکرات، سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە باسە سیاسیەکانی تایبەت بە ئێران و ناوچەکە بە گشتی و بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بە سەر دابەشکراوە روانگە و لێکدانەوەو هەڵسەنگاندنەکانی کۆمەڵەی لەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا بەیان کرد.

لە سەر ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە بە گشتی، ئەگەرەکان  نیگرانیەکان و دەرفەتەکان لەم ناوچەیە بۆ کورد هەر دولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد و بە تایبەتی سەبارەت بە ئێران و کوردستانی خۆرهەڵات هەڵویست و روانگەکان بە تەواوی لێک نزیک بوون.         
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی نێوان رێبەری هەردولا بریتی بوو لە پەیوەندی نێوان کۆمەڵەو دیموکرات، لەوانە پێداچوونەوە، پێداگری لە سەر کاری هاوبەشی نێوان هەر دوولا لە ئاستە جۆراوجۆرەکان و باس لە پەرەپێدانی هاوپەیمانی نێوانمان و هاوکاری نێوان هەموو هێزەکانی کوردستانی خۆرهەڵات ئاڵ و گۆڕی بیروڕای لە سەر کراو هەر لایەنە روانگەو بۆچوونی خۆی خستە روو، لەم بارەشەوە پێویستی هاوکاری و تەبایی نێوان حیزبەکان پێداگری لە سەر کرا.
















ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:04:19/12/2016