کردەوەی تیرۆریستیەکەی شاری "نیس"ی فەڕانسه مەحکوومە

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵه
به بۆنەی: کردەوەی تیرۆریستیەکەی شاری "نیس"ی فەڕانسه



     شەوی پێنجشەممه رێکەوتی 14ی جولای 2016ی زاینی له کاتی رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی فەڕانسه له کردەوەیەکی تیرۆریستیدا له شاری نیس کۆمەڵێکی زۆر خەڵک بوونه قوربانی. لەم کردەوه تیرۆریستی و جینایەتکارانەیەدا کەسێک به لۆری خۆی به ناوی ئاپۆڕەی بەشداربووانی رێورەسمەکەدا کردووه ونزیک بە ٨٤ کەس کوژراون و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.  
     کومیتەی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئەم کردەوه تیرۆریستیە به توندی مەحکوم دەکا و لە سەر ئەم باوەڕه سوورە تیرۆر و جینایەت ناتوانێ بەر به کاروانی پێشکەوتنی شارستانییەت و ئازادی و دێموکراسی و سیکۆلاریزم و مافەکانی مرۆڤ بگرێ.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی دەرەوەی وڵات
١٥ی یولی ٢٠١٦


ئه‌م بابه‌ته 3558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:50:18/07/2016